ئیسلام وه‌ک خۆی دوور له‌ حیزبایه‌تی و بێ زیاد و که‌م کردن ته‌نها یه‌ک خوا په‌رستی و ته‌نها شوێن که‌وتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم و تێگه‌یشتن له‌ ئیسلام وه‌ک هاوه‌ڵه‌کان ڕه‌زای خوایان لێ بێ تێی گه‌یشتبوون 


 

 

وەڵامێکی گێژوولکەکانی کتابی گێژاوی مەدخەلیزم گفتو گۆیەکی هیمنانە لەگەڵ هێمن عبد العزیز لە لایەن سەلەفیەکی دژ بە تەقلیدو گێژاوی حیزبی (باوکی حارث)
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعین اما بعد :
من یەکەم جار کە کتابی گێژاوی مەدخەلیزمم بینی ویستم ڕەددێک لە سەری بنوسم بەڵام پەشیمان بومەوە لە بەر چەند هۆیەک لەوانە نوسەرەکە ئەناسم ووتم بەڵکو بتوانم لە دەرفەتێک پێی بگەم ئەو کات قسەی لەگەڵ ئەکەم لەسەر کتابەکەی چونکە وەک من ناسیومە کەسێکی موتاوازیعە دڵنیا بووم لەوەی کە لە زۆر شوێن لە کتابەکەی پەشیمان ئەبێتەوە ئەگەر ئەو دەرفەتە ڕێک کەوتبا بەڵام بینیم کتابەکەی تەبع کراو بڵاو کرایەوەو کەسانێکی دژ بە مەنهەجی سەلەفی زۆر پێی دڵ خۆش بوون و بۆ خەڵکیان ڕەوانە ئەکرد ! لە بەر ئەوە خۆشم قسەم لە گەڵ نوسەرەکە کردو ئەویش ڕاستی ڕێزی من ئەگرێ لەگەڵ منا کەسێکی بەڕێزە و ناسیاوێتی کۆنمان هەیە لە بەر ئەوە من ئەو هەڵوێستەی لە بەر چاومەو بێگومان ڕەچاوی ئەکەم بەڵام ئەوە مانای نیە من ڕەددی نەدەمەوە لە شتێک کە بەهەڵەی ئەزانم و ئەزانم پێچەوانەی حەقە ! ئەگەر ئەو کتێبەش بەو شێوەی باسمان کرد بڵاو نەبوایەتەوە ئەوە بێگومان من تەنها لەگەڵ خاوەنی کتێبەکە قسەم ئەکردو کیفایەت بوو بە تایبەتی کە گوێ لە من ڕائەگرێ و ڕێزیشم ئەگرێ ئەگەر چی لە تەمەنیش لەمن گەورە ترە بەڵام ئەوە ڕێزی خۆیتی بۆیە ئەمە باس ئەکەم بۆ ئەوەی کەسێک ئەم ڕەددەی من نەکا بە کێشەیەکی شەخسی و بۆ شکاندنەوەی شەخسی نوسەرەکە بەناحەق بەکاری نەهێنێ و هەوڵ نەدا سودێک ببینێ بە مەبەستی فیتنە نەک نەسیحەت هانمان بدا چ من چ ئەو چونکە من پێم وایە وەک بەخۆیم ووت ڕەددێک ئەنوسم ووتی پێم خۆشە! ئەوهاش ئومێد ئەکەم لەوەی بۆی دەرئەکەوێ هەڵەیە پەشیمان بێتەوەو ئەو نوسینەی من نەبێتە هۆی دروست بونی شتێ کە پێشتر لای نەبووە بەرامبەری من وەک پێی ووتم کە ئەو لە کتابەکە مەبەستی من و ئەمسالی کەسانێکی وەک من نیە ! بەهەرحاڵ ئەوە شتێکە خۆی وا ئەڵێ بەڵام کەسانێکی نەفام ئەم کتابەیان کردووە بە شتێک کە هەر کەسێ قسەیان لە گەڵ بکا ئەڵێن بۆ ئەوەی سەلەفیەکان بناسن و حەقیقەتیان بزانن ئەوە ئەم کتێبە بخوێننەوە ! کە من دڵنیام زۆریش هەر ئەو کەسانە لە نوسەری کتابەکەش ڕازی نین ئەگەر کافریشی نەکەن !!! من لە گەڵ ئەوەی ڕەخنەی لەو نوسەرە ئەگرم بەڵام ناگاتە ئەوەی وەک ئەو نەفامانە بم کە ئەوەی لە گەڵیان نەبێ بە کافرو مونافیقی بزانن ! بە خزمەتکاری کوفری بزانن ! وە هەرچی ناو ناتۆرەی ناشیرنە بۆی هەڵبەستن کە هەر خۆیان شایانی بن !!! ئیتر ئومێد ئەکەم لای نوسەری کتابەکەو لای خوێنەرانیش دواکەوتنی حەق و بەڵگە مەبەست بێ نەک سەرخستنی قسەی شەخس بشزانین کەس بێ هەڵە نیەو هەڵەش ئەبێ ڕوون بکرێتەوە لە هەرکەسێکەوە بوبێ کە ئەمە دوایی زیاتر ڕوون ئەکەمەوە ان شاء الله

 

 

بەشی یەکەم

بەشی دووەم

 

چاوەڕوانی بەشی دووەم بن ان شاء الله

 

 

 

 

 

 

پێشنیارو ڕه‌خنه‌کانتان بۆمان بنێرن

salafikurd1@yahoo.co.uk

 

تۆ میوانی ژماره

free web site hit counter account login